فێرکار چییە؟
فێرکار بەرهەمی کۆمپانیای ئەوڕۆسۆفتە بۆ هاوکاری کردنی قوتابیانی پۆلی ١٢ لە گرینگترین قۆناخی ژیانیاندا، بە نرخێکی زۆر کەم و هاوکاریکردن بۆ تەواوی ساڵەکە.
بۆچی بەشداری بکەم لە فێرکار؟
لێرە دەتوانی بەشداری بکەیت و خوێندنی تەواوی مەنهەج ببینی، وە دەتوانی تاقیکردنەوەی خۆت بکەی لە بابەتەکان بە پرسیاری وزاری و پرسیاری تایبەت بە فێرکار لە هەر بەشێک کە دەیخوێنی. وێبسایتی فێرکار ٢٤ کاتژمێر کراوەیەو هەرکاتێک بتەوێت دەتوانی لە رێگای مۆبایل یان لاپتۆپەکەت بخوێنی، هەروەها قوتابیان دەکرێنە نێو گرووپی تایبەت بە فێرکار کەوا ڕۆژانە دەتوانی پرسیار لە مامۆستاکانت بکەیت. گرنگ نیە لە هەر کوێیەکیت یان کاتژمێر چەندە، فێرکار هەمیشە لەگەڵتە بۆ تەواوی ساڵی خوێندنەکەت.
مامۆستاکانی فێرکار کێن؟
باشترین مامۆستاکان لێرەن لە هەموو بابەتەکانی زانستی و وێژەیی.
----وانە گشتیەکان بۆ هەردووک بەش----
کوردی - م.یونس معروف عربی - م.لاوەند احمد ئینگلیزی - م.دلشاد محمد
----وانەکانی زانستی----
فیزیا - م.علی نیوتن کیمیا - م.ئومێد زیندەوەرزانی - م.ئازاد رشید بیرکاری - م.مسعود اسعد
----وانەکانی وێژەیی----
ئابووری - م.هیوا مێژوو - م.نورەدین جوگرافیا - م.هیوا بیرکاری - م.محمد ملا عثمان
ئایا هیچ کویز یان تاقیکردنەوەی تێدایە؟
بەڵێ، لە دوای تەواوکردنی بەشەکان تاقیکردنەوەی تێدایە و دەتوانی هەڵسەنگاندنی خۆت بکەی لە بابەتەکان.
گەر پرسیارم هەبوو چۆن بتوانم لە مامۆستاکانی بکەم؟
دەتوانی ڕۆژانە پرسیار لە مامۆستاکانت بکەیت لە فێرکاردا لە ڕێگەی گرووپی تایبەتی ڤایبەر بە هەر وانەیەک. مامۆستاکان بەپێی توانا ڕۆژانە وەڵامی قوتابیەکان دەدەنەوە.
نرخی بەشداریکردن لە هەر وانەیەک چەندە؟
- نرخی بەشداری کردن بۆ یەک وانەی زمان (کوردی، عربی، ئینگلیزی) 65,000 دینارە
- نرخی بەشداری کردن بۆ یەک وانەی تایبەت بە زانستی 70,000 دینارە
- نرخی بەشداریکردن بۆ یەک وانەی تایبەت بە وێژەیی 70,000 دینارە
لەکاتی بەشداریکردن لە چەند وانەی زیاتر ئەوا داشکانی زیاترت بۆ دەکرێ
- نرخری بەشداریکردن بۆ هەر حەوت وانە بەیەکەوە دوای داشکاندن 370,000 دینارە (نرخی پێش داشکان 475,000 دینار)
ئایا هیچ داشکانێک هەیە گەر لە چەند وانەیەک بەشداری بکەم؟
بەڵێ، لەکاتی بەشداریکردن لە چەند وانەی زیاتر ئەوا داشکانی زیاترت بۆ دەکرێ بەم شێوەیە:
گەر لە ٣ وانە بەشداری بکەیت - داشکانی ٣ هەزارت بۆ دەکرێت لە هەر وانەیەک = ٩ هەزار داشکان
گەر لە ٤ وانە بەشداری بکەیت - داشکانی ٦ هەزارت بۆ دەکرێت لە هەر وانەیەک = ٢٤ هەزار داشکان
گەر لە ٥ وانە بەشداری بکەیت - داشکانی ٩ هەزارت بۆ دەکرێت لە هەر وانەیەک = ٤٥ هەزار داشکان
گەر لە ٦ وانە بەشداری بکەیت - داشکانی ١٢ هەزارت بۆ دەکرێت لە هەر وانەیەک = ٧٢ هەزار داشکان
گەر لە ٧ وانە بەشداری بکەیت - داشکانی ١٥ هەزارت بۆ دەکرێت لە هەر وانەیەک = ١٠٥ هەزار داشکان
من پێشووتر وانەم لە فێرکار کڕیوە، ئێستا دەمەوێ وانەی زیاتر بکڕم لە فێرکاردا. ئایا داشکانم بۆ دەکرێت؟
بەڵێ، گەر پێشووتر وانەکانی فێرکارت کڕیوە ئەوا داشکانت بۆ دەکرێت لە وانە نوێیەکان.
وانەکان تا کەی لەلام دەمێنێتەوە؟
لە کاتی بەشداریکردن تاوەکو کۆتایی تاقیکردنەوەکانی وزاری وانەکانت لەلا دەمێنێت. گەر پێویستی کرد بۆ خولی دووەمیش لەلات دەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ پارەیەکی زیادە بدەیت.
چەند کەس دەتوانێت لەسەر یەک هەژمار وانەکان بخوێنێت؟
وانەکانی فێرکار تەنها بۆ یەک کەسە بەڕێزم. گەر ئەکاونتەکە کەسێکی دیکە بەکاری بێنێت ئەوا سیستەمەکە خۆی دەیزانێت و ئەکاونتەکە قفل دەکات.
چۆن هەژمار دروست بکەم لە فێرکاردا؟
بۆ دروستکردنی هەژماری نوێ دەتوانی سەردانی خۆتۆمارکردن بکەیت.
چۆن پارە بخەمە سەر هەژمارەکەم لە فێرکار؟
بۆ کڕینی وانەکان پێویستە پارە بخەیتە سەر حیسابەکەت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە یان سەردانی ئۆفیسمان بکەیت لە شاری هەولێر یاخود لە ڕێگای فاستپەیەوە پارەی وانەکان بدەیت.
چۆن بتوانم بەشداری بکەم؟ ناونیشانی فێرکار لە کوێیە؟
بۆ بەشداری کردن دەتوانن سەردانمان بکەن لە ئۆفیسی شاری هەولێر.
ناونیشان: ناونیشان:- هەولێر، تاوەرەکانی ئیمپایەر T-4، نهۆمی 13 ئۆفیسی ژمارە 1
قوتابیانی دەرەوەی شاری هەولێر دەتوانن لە ڕێگەی فاستپەیەوە وانەکان بکڕن.
Mobile: 0751 960 70 80
Mobile2: 0750 404 24 34
Facebook: @Ferkar.Official
Instagram: @Ferkar.Official
YouTube: @Ferkar.Official
Twitter: @Ferkar.Official
Email: [email protected]